بەیان جاف
بەیان جافـ وەک هونەرمەندێکی فریلانس کار دەکات. بڕوانامەی دیبلۆمی لە بەشی هونەرە جوانەکان لە کۆلێژی سانت مارتینس لە زانکۆی هونەرەکانی لەندەن بەدەستهێناوە و ئێستاش لە کۆتا قۆناغی خوێندنی ماستەردایە. لە دوبەی دەژی.
یادەوەری ئێستابۆ ئەو شەڕ و ڕووداوە سەختانەی کە عێراق و کوردستانی پێدا تێپەڕیون ئەو تێگەیشتنەی بە هونەرمەند بەخشیوە کە جەنگ و ساتە ئازاربەخشەکانی و کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی چین. لە کارە هونەرییەکانیدا، شێواز و ئامڕازی جیاواز بەکاردەهێنێت، وەکو پەیکەر، تابلۆ، ئینستڵەیشن و ڤیدیۆ، هەروەها گرنگی دەدات بە فۆتۆمۆنتاژ و گواستنەوەی وێنەکان بە بەکارهێنانی تێپ.
ئێمە لە زەمەنی وێنە و ئەو دیمەنانەدا دەژین کە کامێراکان دەیبینن و تۆماریان دەکەن. فۆتۆی کارە هونەرییەکان پرۆژەی هونەری بەردەوامن. لە تازەترین کۆلێکشنمدا، فۆتۆی بەشی ئەرشیفی مۆزەخانەی بەریتانیا بەکاردەهێنم. ئەم کار و فۆتۆیانە وەک یەک مێژوو و کاری هونەری دەبینم و هەڵگری واتای بێوێنەن کە ڕەنگدانەی ئامانجی ئۆبجێکتە بەنرخەکەیە.
کارە هونەرییەکان کاتی پێش جەنگ و پاش جەنگ پیشان دەدەن بە شێوازێکی فەلسەفییانە کە هەستی شیوەن گێڕان و چیرۆک گێڕانەوە دروست دەکات.
لەم ڕووەوە هونەرەکەم لەسەر بابەتی جەنگ و ماوەی دوای جەنگ بووە کە تا ڕادەیەک ڕەنگدانەوەی ئەزموونی ژیانی کەسی خۆمە کە لە عێراق لە ماوەی ئەو دوو شەڕە و جینۆسایدی هەڵەبجەدا ژیاوم، کە کاریگەرییەکەی بە کارەکانمەوە دەبیندرێت و بە پلەی یەکەم ڕەنگدانەوەی کورد بوونمە و هەروەها هاوڵاتی بوونیشم لە جیهان. بۆیە ئەم بابەتە وایلێکردم لە جیهان تێبگەم.