باڵندە ونبووەکان

$600.00

کەرەستەی بەکارهاتوو: کۆلاج و قەڵەم داری ڕەنگاورەنگ
ساڵی بەرهەمهێنان: 2021

بەردەستە: 1 دانە

SKU: JB020VM344 جۆر: ,
هونەرمەند: بەیان جافـ
بەیان جافـ

کەرەستەی بەکارهاتوو: کۆلاج و قەڵەم داری ڕەنگاورەنگ
ساڵی بەرهەمهێنان: 2021
وێنەی بەکارهاتوو: مؤزەخانەی بەریتانی بەشی چاپەمەنی و وێنەکان(پێنج وێنەی سایزی ئەی فۆر)
خاتون لەگەڵ باڵندە\ ژمارەی مۆزەخانە 2010،7081.2436
باڵندەی بەهەشتی\ ژمارەی مۆزەخانە 1955،0926.4

هونەرمەند

بەیان جافـ

بەیان جافـ وەک هونەرمەندێکی فریلانس کار دەکات. بڕوانامەی دیبلۆمی لە بەشی هونەرە جوانەکان لە کۆلێژی سانت مارتینس لە زانکۆی هونەرەکانی لەندەن بەدەستهێناوە و ئێستاش لە کۆتا قۆناغی خوێندنی ماستەردایە. لە دوبەی دەژی. یادەوەری ئێستابۆ ئەو شەڕ و ڕووداوە سەختانەی کە عێراق و کوردستانی پێدا تێپەڕیون ئەو تێگەیشتنەی بە هونەرمەند بەخشیوە کە جەنگ و ساتە ئازاربەخشەکانی و کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی چین. لە کارە هونەرییەکانیدا، شێواز و ئامڕازی جیاواز بەکاردەهێنێت، وەکو پەیکەر، تابلۆ، ئینستڵەیشن و ڤیدیۆ، هەروەها گرنگی دەدات بە فۆتۆمۆنتاژ و گواستنەوەی وێنەکان بە بەکارهێنانی تێپ. ئێمە لە زەمەنی وێنە و ئەو دیمەنانەدا دەژین کە کامێراکان دەیبینن و تۆماریان دەکەن. فۆتۆی کارە هونەرییەکان پرۆژەی هونەری بەردەوامن. لە تازەترین کۆلێکشنمدا، فۆتۆی بەشی ئەرشیفی مۆزەخانەی بەریتانیا بەکاردەهێنم. ئەم کار و فۆتۆیانە وەک یەک مێژوو و کاری هونەری دەبینم و هەڵگری واتای بێوێنەن کە ڕەنگدانەی ئامانجی ئۆبجێکتە بەنرخەکەیە. کارە هونەرییەکان کاتی پێش جەنگ و پاش جەنگ پیشان دەدەن بە شێوازێکی فەلسەفییانە کە هەستی شیوەن گێڕان و چیرۆک گێڕانەوە دروست دەکات. لەم ڕووەوە هونەرەکەم لەسەر بابەتی جەنگ و ماوەی دوای جەنگ بووە کە تا ڕادەیەک ڕەنگدانەوەی ئەزموونی ژیانی کەسی خۆمە کە لە عێراق لە ماوەی ئەو دوو شەڕە و جینۆسایدی هەڵەبجەدا ژیاوم، کە کاریگەرییەکەی بە کارەکانمەوە دەبیندرێت و بە پلەی یەکەم ڕەنگدانەوەی کورد بوونمە و هەروەها هاوڵاتی بوونیشم لە جیهان. بۆیە ئەم بابەتە وایلێکردم لە جیهان تێبگەم.
بەیان جافـ
قەباره 21 × 29.7 cm

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.

ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “باڵندە ونبووەکان” .
Scroll to Top