دەربارەی ئارتفرۆش

ئارتفرۆش پلاتفۆرمێکی هونەرییە. تایبەتە بە برەودان و بەبازاڕکردنی کاری شێوەکاران لە بوارەکانی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک، دیجیتاڵ ئارت).

لەم پلاتفۆرمەدا هونەرمەندان دەتوانن ئارەزوومەندانە کارە هونەرییەکانیان نمایش بکەن. جگە لە ناساندنی کارەکانیان بە بینەر، دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەری ئارتفرۆشەوە کارەکانیان بفرۆشن و سوودمەندبن. ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هونەرمەندەکە، بە جیهانیبوون و زۆربوونی خواست لەسەر کارەکانیان.

بینەران و کڕیاران دەتوانن بەئاسانترین شێوە لەڕێگای ماڵپەرەکەوە تەماشای سەرجەم کارە هونەرییەکان بکەن و زانیارییەکانی پەیوەست بە هونەرمەند و کارە هونەرییەکە بخوێننەوە.

ئارتفرۆش پرۆژەیەکی قازەنجنەویستی دامەزراوەی ڤیمە و تەواوی داهاتی فرۆشی کارە هونەرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ هونەرمەندەکان و دامەزراوەکە هیچ قازانجێکی ماددی ناکات.

سیستمی پارەدان و کڕینی کارەکان لە ئارتفرۆش بە دوو شێوەیە:

  1. کڕیاران لە دەرەوەی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی حەواڵەوە نرخی کارە هونەرییەکان بدەن و ئارتفرۆش رادەستی هونەرمەندەکەی دەکات بەبێ هیچ قازانجێک بۆ پرۆژەکە.
  2. لەناوەوەی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی نرخی کارە هونەرییەکە، ئارتفرۆش راستەوخۆ داهاتی کارە هونەرییەکە دەگەینێتە دەستی هونەرمەندەکە.

گەیاندنی کارە هونەرییەکان لەناوخۆوە بۆ دەرەوەی وڵات لەڕێگەی کۆمپانیای DHLەوە دەبێت. گەیاندنە ناوخۆییەکان لەڕێگەی کۆمپانیای پۆستەچی و هایپەرپۆستەوە دەبێت بۆ کوردستان و عێراق.

ئارتفرۆش پرۆژەیەکی قازانجنەویستی (دامەزراوەی ڤیم)ە.

Scroll to Top