پرسیارە دووبارەکان

گواستنەوەی کارەکان چەند کاتی دەوێت؟

کاتی گواستنەوەی کارەکان بەپێی دووری و نزیکی وڵات و شارەکان دەگۆڕێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شوێنەکەت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبکەیت.

ئایا گەڕاندنەوەی کارەکان دوای کڕینی رێگەپێدراوە؟

بەڵێ، گەڕاندنەوەی کارەکە لەدوای کڕینی ڕێگەپێدراوە بە مەرجێک لە ماوەی ٣٥ ڕۆژدا بە گەیاندنەوە بگاتەوە دەستی ئارتفرۆش.

چۆن بزانم کارە هونەرییەکە راستەقینەیە و کۆپی نییە؟

هەریەک لە کارە هونەرییەکان لەلایەن هونەرمەندەکەوە واژووکراوە، لەکاتی ناردنی کارەکە دڵنیایی راستەقینەی کارەکەی لەگەڵ دەبێت.

ئایا گەیاندن بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراوە یاخود نا؟

نەخێر دیاریکراو نییە. گەیاندن بۆ کوردستان و دەرەوەی وڵات رێگەپێدراوە. بۆ زانیاری دەربارەی وڵاتەکەت و چۆنییەتی گەیشتنی کارەکە بەدەستت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

بە چ رێگەیەک دەتوانم لەکاتی کڕینی کارێکی هونەری پارە بدەم؟

شێوازەکانی پارەدان بۆ کڕینی کارە هونەرییەکان لەڕێگەی سیستمی بانکی بۆ دەرەوەی وڵات و سیستمی بانکی و کاش بۆ ناوەوەی وڵات دەبێت.

لە کاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکەدا کێشەی تەکنیکی دێتە پێشەوە؟

لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی کردنەوەی ماڵپەڕی ئارتفرۆش تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

کارە هونەرییەکەم بەدەست گەیشتووە بەڵام زیانی بەرکەوتووە یاخود کێشەیەکی هەیە دەتوانم بیگەڕێنمەوە یان چی بکەم؟
بۆ هەر کێشەیەک لەکاتی بەدەستگەیشتنی کارە هونەرییەکە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
من هونەرمەندم دەتوانم بەشداری پرۆژەی ئارتفرۆش بکەم؟ رێکارەکانی بەشداریکردن چین؟
بەڵێ، بۆ بەشداریکردن و زانیاری دەربارەی پرۆژەی ئارتفرۆش دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن.
چەند پێشنیارێکم بۆ یەکێک لە هونەرمەندەکان هەیە چۆن بتوانم پێی بگەیەنم؟
بۆ گەیاندنی هەر پێشنیارێک بۆ هونەرمەندەکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن.
Scroll to Top