چالاکی

ئارتفرۆش خوولی فێربوونی وێنەکێشان دەکاتەوە.

پرۆژەی ئارتفرۆش لە درێژەی چالاکییەکانیدا، خوولێکی فێربوونی وێنەکێشان بۆ تەمەنی ١٢ بۆ ٢٠ ساڵان لە سلێمانی دەکاتەوە.خوولەکە ١٥ی حوزەیران دەستپێدەکات و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.رۆژانە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و تەنیا ٣٠ فێرخواز وەردەگیرێت. بۆ ناو تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکە:07707230007

پێشانگەی (ئارتفرۆش و تابلۆ جیهانییەکان) کرایەوە

لەدرێژەی چالاکییە هونەرییەکانیدا پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (ئارتفرۆش و تابلۆ جیهانییەکان)ـی لە دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی کردەوە. پێشانگەکە کۆمەڵەیەکی گرنگی تابلۆ و پەیکەرە جیهانییەکانە و کارەکانی هەریەک لە پابلۆ پیکاسۆ، سەلڤادۆر دالی، خوان میرۆ و فایەق حەسەن و چەندین هونەرمەندی ناسراوی جیهانیی دیکە لەخۆدەگرێت .

ئارتفرۆش خوولی چاککردنەوە و نوێکردنەوەی کاری هونەری کردەوە

لەنوێترین چالاکیدا بۆ پاڵپشتی هونەرمەندان و بەرەوپێشچوونی تواناکانیان، پرۆژەی ئارتفرۆش خوولی چاککردنەوە و نوێکردنەوەی کاری هونەری بۆ هونەرمەندان کردەوە. رەبەن عیزەت، رێکخەری پرۆژەی ئارتفرۆش لەبارەی خوولەکەوە دەڵێت “یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان خوولێکی تایبەت بە چاککردنەوە و نوێکردنەوەی کارە هونەرییەکان بکرێتەوە و هونەرمەندان بتوانن فێری تەکنیکەکانی چاککردنەوە و نوێکردنەوە بن و پارێزگاری لە کارە هونەرییەکانیان …

ئارتفرۆش خوولی چاککردنەوە و نوێکردنەوەی کاری هونەری کردەوە زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (شاماران لە باغی سێواندا) دەکاتەوە

لەدرێژەی چالاکییە هونەرییەکانیدا، پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی شێوەکاریی (شاماران لە باغی سێواندا)ی هونەرمەند ناز عەلی عەوڵا دەکاتەوە. لەبارەی پێشانگەکەوە هونەرمەند ناز عەلی عەوڵا دەڵێت “چۆن دەکرێت کورد هونەر بکات و باسی شاماران نەکات؟، شاماران رەمزی فیکری کراوە و زیندوویی میللەتێکە”. لەبارەی هەڵبژاردنی شامارانەوە وەک تێمای کارەکانی ناز دەڵێت”شاماران خوداوەندێکی مێینەی ئەفسانەیی کوردییە. بەڵام بۆچی خەریکە ئەو …

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (شاماران لە باغی سێواندا) دەکاتەوە زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (ڕشتەی برین)ی گۆران محەمەد دەکاتەوە

لەدرێژەی چالاکییەکانیدا بۆ خزمەتی هونەری شێوەکاری و شێوەکارانی کورد، پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (ڕشتەی برین)ی هونەرمەند گۆران محەمەد دەکاتەوە. گۆران محەمەد لەبارەی ناوەڕۆکی پێشانگەکەوە دەڵێت” برین چەمکێکی گشتگیرە لەم ئەزموونی کارکردنە هونەرییەدا و هەڵگری ناوەڕۆکێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو وەک شێوازێک لەپاڵ تەکنیک و فۆرمە بینراوە هونەرییەکان و پانتایی ڕشتە جۆراوجۆرەکانی بریندا هاتۆتە بوون”.لەبارەی میتۆدی کارەکانیشەوە دەڵێت …

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (ڕشتەی برین)ی گۆران محەمەد دەکاتەوە زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆنی خاک)ی هونەرمەند دڵشاد کوێستانی دەکاتەوە

لەدرێژەی چالاکییەکانیدا پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەیەکی شێوەکاریی بۆ هونەرمەند دڵشاد کوێستانی بەناونیشانی (بۆنی خاک) دەکاتەوە. لەبارەی پێشانگەکەوە دڵشاد کوێستانی دەڵێت ” شوێن و یادەوەری لای من گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە لە تابلۆکانمدا رەنگدانەوەیەکی زۆری هەیە. هەوڵمداوە لەتوێی داڕشتنێکی سەربەخۆ و هونەریدا کارەکتەری خۆم نیشان بدەم. لەڕێگەی کاریگەری رەنگ، خۆر و سروشتە ناوازەکەی کوردستان بەشێوەیەکی …

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆنی خاک)ی هونەرمەند دڵشاد کوێستانی دەکاتەوە زیاتر بخوێنەرەوە

بە سپۆنسەری پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆچی جەنگ؟) کرایەوە

لەدرێژەی چالاکییە هونەرییەکانیدا بۆ خزمەتکردنی هونەری شێوەکاری و شێوەکارانی کورد، پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆچی جەنگ؟)ی هونەرمەند بەیان جافی لە دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی کردەوە. ناونیشانی پێشانگە لە ناوی کتێبێکی هەردوو زانای بەناوبانگ ئەلبێرت ئەنیشتاین و سیگمۆند فرۆیدەوە وەرگیراوە و بەیان جافی هونەرمەند هەوڵیداوە لەرێگەی تەکنیکی جیاوازەوە برین و ئاسەوارەکانی جەنگ نیشان بدات. لەبارەی پێشانگەکە بەیان …

بە سپۆنسەری پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆچی جەنگ؟) کرایەوە زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆچی جەنگ؟)ی هونەرمەند بەیان جاف دەکاتەوە

لەنوێترین چالاکییدا پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەیەک بۆ هونەرمەند بەیان جاف بەناونیشانی (جەنگ بۆچی؟) لە سلێمانی دەکاتەوە.بەیان جاف لەبارەی پێشانگەکەوە دەڵێت: بەگشتی پێشانگەکە خستنەڕووی وێرانکارییەکانی جەنگ و ئەو ئازارەیە کە جەنگ دوای خۆی جێیدەهێڵێت. بینینی خودی مرۆڤ وەک مۆزەخانەیەک کە ئەو بیرەوەرییە بەئازارانەی لەخۆیدا هەڵگرتووە و هەر یەکێک لە کارەکان چیرۆکێکی جیاواز پیشاندەدات.تەکنیکی کارەکان جیاوازن و پێکهاتوون …

پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆچی جەنگ؟)ی هونەرمەند بەیان جاف دەکاتەوە زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆژەی ئارتفرۆش لە سلێمانی کرایەوە

دامەزراوەی ڤیم نوێترین پرۆژەی بەناوی ئارتفرۆش راگەیاند و ئامانجی پرۆژەکەش خزمەتکردن و برەودانە بە هونەری شێوەکاری لە کوردستان. رەبەن عیزەت، رێکخەری پرۆژەی ئارتفرۆش لەبارەی ئامانج و هەوڵەکانی ئارتفرۆش بۆ خزمەتی هونەرمەندان و شێوەکاران دەڵێت ” ئارتفرۆش پلاتفۆرمێکی هونەریی کوردییە و پرۆژەیەکی قازانجنەویستی دامەزراوەی ڤیمە. لەبوارەکانی تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک و دیجیتاڵ ئارت کار دەکات”. پرۆژەی ئارتفرۆش …

پرۆژەی ئارتفرۆش لە سلێمانی کرایەوە زیاتر بخوێنەرەوە

Scroll to Top