پڕۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ ٤٩ هونەرمەندی عێراقی و کورد لەژێر ناونیشانی میزۆپۆتامیا لە بەرواری ٢٠٢٣/١١/٤ کردەوە ،پێشانگەکە کۆمەڵێک هونەرمەندی ناودار و بەتوانای عێراقی و کورد بەشدارییان تێدا کرد کە لەلایەن دەستەی کۆمەڵەیەی شێوەکارانی عێراق لقی زیقار کۆکرابونەوە و پێشانگەکەیان ڕێکخستبوو ، بەهۆی ناوبانگی هونەرمەندانی بەشداربوو دەنگدانەوەی پێشانگەکە ،ئارتفرۆش بریاریدا پێشانگەکە بگوازەتەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گەلەری ئارتفرۆش لەناو دامەزراوەی ڤیم نمایشی بکات
پێشانگەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوامی هەبووتاوەکوو بەرواری ٢٠٢٣/١١/١١
وە ٣ کاری هونەری فرۆشران .