پڕۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەیەکی هاوبەش بۆ سێ هونەرمەندی کورد لە گەلەری ئارتفرۆش لە دامەزراوەی ڤیم کردەوەکە تیایدا ئەزموونی چەند ساڵەی هونەریان نمایش کرد، هونەرمەندان علی کریم ،علی جۆڵا.محمد فتاح ، سێ هونەرمەندی گەورە و ئاست بەرزی کوردن کە بەدرێژایی ساڵەکانی تەمەنیان بەردەوامبوون لە کاری هونەری و چەندین خوێندکاریان لە زانکۆ و پەیمانگەدا فێری هونەروتەکنیکەکانی وێنەکێشان کردووە ،پڕۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی ڕەنگ و ئەزموون ی کردەوە بۆ نیشاندانی ئەزمونی هەریەک لەم هونەرمەندانە و هەر هونەرمەندێک بە ١٠ تابلۆی هونەری بەشداری کرد .
.پێشانگەکە لە گەلەری ئارتفرۆش لە دامەزراوەی ڤیم بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوابوو، ١٣ کاری هونەری فرۆشران.