پەتا

$1,000.00

کەرەستەی بەکارهاتوو: گواستنەوەی وێنە بە بەکارهێنانی تیپی روون
ساڵی بەرهەمهێنان: 2021

بەردەستە: 1 دانە

SKU: JB020VM439 جۆر: ,
هونەرمەند: بەیان جافـ
بەیان جافـ

کەرەستەی بەکارهاتوو: گواستنەوەی وێنە بە بەکارهێنانی تیپی روون
ساڵی بەرهەمهێنان: 2021
وێنەی بەکارهاتوو: مؤزەخانەی بەریتانی بەشی چاپەمەنی و وێنەکان
قۆپچەکان \ ژمارەی مۆزەخانە Am 1986,19.47.m

هونەرمەند

بەیان جافـ

بەیان جافـ وەک هونەرمەندێکی فریلانس کار دەکات. بڕوانامەی دیبلۆمی لە بەشی هونەرە جوانەکان لە کۆلێژی سانت مارتینس لە زانکۆی هونەرەکانی لەندەن بەدەستهێناوە و ئێستاش لە کۆتا قۆناغی خوێندنی ماستەردایە. لە دوبەی دەژی. یادەوەری ئێستابۆ ئەو شەڕ و ڕووداوە سەختانەی کە عێراق و کوردستانی پێدا تێپەڕیون ئەو تێگەیشتنەی بە هونەرمەند بەخشیوە کە جەنگ و ساتە ئازاربەخشەکانی و کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی چین. لە کارە هونەرییەکانیدا، شێواز و ئامڕازی جیاواز بەکاردەهێنێت، وەکو پەیکەر، تابلۆ، ئینستڵەیشن و ڤیدیۆ، هەروەها گرنگی دەدات بە فۆتۆمۆنتاژ و گواستنەوەی وێنەکان بە بەکارهێنانی تێپ. ئێمە لە زەمەنی وێنە و ئەو دیمەنانەدا دەژین کە کامێراکان دەیبینن و تۆماریان دەکەن. فۆتۆی کارە هونەرییەکان پرۆژەی هونەری بەردەوامن. لە تازەترین کۆلێکشنمدا، فۆتۆی بەشی ئەرشیفی مۆزەخانەی بەریتانیا بەکاردەهێنم. ئەم کار و فۆتۆیانە وەک یەک مێژوو و کاری هونەری دەبینم و هەڵگری واتای بێوێنەن کە ڕەنگدانەی ئامانجی ئۆبجێکتە بەنرخەکەیە. کارە هونەرییەکان کاتی پێش جەنگ و پاش جەنگ پیشان دەدەن بە شێوازێکی فەلسەفییانە کە هەستی شیوەن گێڕان و چیرۆک گێڕانەوە دروست دەکات. لەم ڕووەوە هونەرەکەم لەسەر بابەتی جەنگ و ماوەی دوای جەنگ بووە کە تا ڕادەیەک ڕەنگدانەوەی ئەزموونی ژیانی کەسی خۆمە کە لە عێراق لە ماوەی ئەو دوو شەڕە و جینۆسایدی هەڵەبجەدا ژیاوم، کە کاریگەرییەکەی بە کارەکانمەوە دەبیندرێت و بە پلەی یەکەم ڕەنگدانەوەی کورد بوونمە و هەروەها هاوڵاتی بوونیشم لە جیهان. بۆیە ئەم بابەتە وایلێکردم لە جیهان تێبگەم.
بەیان جافـ
قەباره 100 × 350 cm

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.

ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “پەتا” .
Scroll to Top