شوێنەواری بیرەوەریەکان

$4,500.00

ڕێبازی کارە هونەریەکە : دەربرینخوازی
کەرەستەی بەکارهاتوو : کەرەستەی تێکەڵ لەسەر کانڤاس لم ، وردەدار، هێلم، ئەکریلیک
٢٠١٢

بەردەستە: 1 دانە

ڕێبازی کارە هونەریەکە : دەربرینخوازی
کەرەستەی بەکارهاتوو : کەرەستەی تێکەڵ لەسەر کانڤاس لم ، وردەدار، هێلم، ئەکریلیک
٢٠١٢
بیرۆکە:
باسکردن و گێرانەوەی بیرەوەریە بە ئازارەکانە وێرانکاریەکانی جەنگ و شوێنە بە جێماوەکانی دوای وێرانکاری ئەو زەویەی لەسەری دەژین و کاریگەری ئەو وێرانکاریانە و گێرانەوەیان وەک بیرەوەریەک لەرێگەی تابلۆی تەواو هونەری و هەستکردنی بینەر بەو ڕوداوانەی کە ڕویداوە لەکاتی تەماشا کردنی هەر بەشێکی ناو تابلۆکە

هونەرمەند

دارۆ

دارا رسوڵ(دارۆ), ساڵی 1965لە سلێمانی لەدایک بووە ,تاقۆناغی شەشی ئامادەیی لەسلێمانی خوێندوە، بیست و هەشت ساڵیش لەڤیەننای پایتەختی نەمسا ژیاوە. لە ئێستادا لە سلێمانی دەژی .خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەری بەپلەی نایاب لە ئەکادیمیای هونەری شێوەکاری بەشی گرافیک لە ڤیەننا تەواوکردووە،خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە هونەریی ڤیژواڵ لە ساڵی 1998 تا ساڵی 2010 وانەی هونەریی نیگارکێشانی لە ئەکادیمیایی هاوینەی هونەریی جیهانی سالزبورگ وتۆتەوە ئەزموون _بە دەیان پێشانگای تایبەتی و هاوبەشی لە گەلەری و مۆزەخانەکانی ئەوروپا کردۆتەوە. -خاوەنی دوو خەڵاتی هونەریی ڤیژواڵە لە ڤیەنناو سالزبورگ. -لەساڵی 2013ەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی و مامۆستای هونەرە لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی، -یەکێکە لە دامەزرێنەری لقی گرافیک و دیزاینی کۆلێج لەساڵی 2014. -یەکێکە لە خاوەنی بیرۆکەی گۆڕینی کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی دوای لەکارکەوتنی بۆناوچەیەکی کولتوور ی و هونەری بەرفراوان. - دامەزرێنەرو ڕێکخەری (گەلەری ئێستا)یە بۆهونەری هاوچەرخ، کە لە ساڵی 2018ەوە کراوەتەو ، لەکارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی . -لە ساڵی 2001ەوە تائێستا لەپاڵ هونەرەکەی وەک کورەیتەر کاردەکات و دەیان پێشانگای لە ئەوروپا و کوردستان بۆ هونەرمەندانی ئینتەرناشناڵ و کورد ڕێکخستوە
دارۆ
قەباره 200 × 150 cm

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.

ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “شوێنەواری بیرەوەریەکان” .
Scroll to Top