دارۆ
دارا رسوڵ(دارۆ), ساڵی 1965لە سلێمانی لەدایک بووە ,تاقۆناغی شەشی ئامادەیی لەسلێمانی خوێندوە، بیست و هەشت ساڵیش لەڤیەننای پایتەختی نەمسا ژیاوە. لە ئێستادا لە سلێمانی دەژی .خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەری بەپلەی نایاب لە ئەکادیمیای هونەری شێوەکاری بەشی گرافیک لە ڤیەننا تەواوکردووە،خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە هونەریی ڤیژواڵ لە ساڵی 1998 تا ساڵی 2010 وانەی هونەریی نیگارکێشانی لە ئەکادیمیایی هاوینەی هونەریی جیهانی سالزبورگ وتۆتەوە
ئەزموون
_بە دەیان پێشانگای تایبەتی و هاوبەشی لە گەلەری و مۆزەخانەکانی ئەوروپا کردۆتەوە.
-خاوەنی دوو خەڵاتی هونەریی ڤیژواڵە لە ڤیەنناو سالزبورگ.
-لەساڵی 2013ەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی و مامۆستای هونەرە لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی،
-یەکێکە لە دامەزرێنەری لقی گرافیک و دیزاینی کۆلێج لەساڵی 2014.
-یەکێکە لە خاوەنی بیرۆکەی گۆڕینی کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی دوای لەکارکەوتنی بۆناوچەیەکی کولتوور ی و هونەری بەرفراوان.
– دامەزرێنەرو ڕێکخەری (گەلەری ئێستا)یە بۆهونەری هاوچەرخ، کە لە ساڵی 2018ەوە کراوەتەو ، لەکارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی .
-لە ساڵی 2001ەوە تائێستا لەپاڵ هونەرەکەی وەک کورەیتەر کاردەکات و دەیان پێشانگای لە ئەوروپا و کوردستان بۆ هونەرمەندانی ئینتەرناشناڵ و کورد ڕێکخستوە