کەرەستەی بەکارهاتوو: گواستنەوەی وێنە بە بەکارهێنانی تیپی روون
ساڵی بەرهەمهێنان: 2021
وێنەی بەکارهاتوو: مؤزەخانەی بەریتانی بەشی چاپەمەنی و وێنەکان (30 گرتە)
قتووی دەرمان و قیبلە نما \ ژمارەی مۆزەخانە 1888, 1201. 324
View cart “پیاوێکی پیر” has been added to your cart.
View cart “بێناونیشان” has been added to your cart.
View cart “بێناونیشان” has been added to your cart.
View cart “لەوانەیە قەدەر بێت” has been added to your cart.
(هەمیشە) تامی جیاوازە هەموو جارێک
$600.00
کەرەستەی بەکارهاتوو: گواستنەوەی وێنە بە بەکارهێنانی تیپی روون
ساڵی بەرهەمهێنان: 2021
بەردەستە: 1 دانە
هونەرمەند
بەیان جاف
بەیان جافـ وەک هونەرمەندێکی فریلانس کار دەکات. بڕوانامەی دیبلۆمی لە بەشی هونەرە جوانەکان لە کۆلێژی سانت مارتینس لە زانکۆی هونەرەکانی لەندەن بەدەستهێناوە و ئێستاش لە کۆتا قۆناغی خوێندنی ماستەردایە. لە دوبەی دەژی.
یادەوەری ئێستابۆ ئەو شەڕ و ڕووداوە سەختانەی کە عێراق و کوردستانی پێدا تێپەڕیون ئەو تێگەیشتنەی بە هونەرمەند بەخشیوە کە جەنگ و ساتە ئازاربەخشەکانی و کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی چین. لە کارە هونەرییەکانیدا، شێواز و ئامڕازی جیاواز بەکاردەهێنێت، وەکو پەیکەر، تابلۆ، ئینستڵەیشن و ڤیدیۆ، هەروەها گرنگی دەدات بە فۆتۆمۆنتاژ و گواستنەوەی وێنەکان بە بەکارهێنانی تێپ.
ئێمە لە زەمەنی وێنە و ئەو دیمەنانەدا دەژین کە کامێراکان دەیبینن و تۆماریان دەکەن. فۆتۆی کارە هونەرییەکان پرۆژەی هونەری بەردەوامن. لە تازەترین کۆلێکشنمدا، فۆتۆی بەشی ئەرشیفی مۆزەخانەی بەریتانیا بەکاردەهێنم. ئەم کار و فۆتۆیانە وەک یەک مێژوو و کاری هونەری دەبینم و هەڵگری واتای بێوێنەن کە ڕەنگدانەی ئامانجی ئۆبجێکتە بەنرخەکەیە.
کارە هونەرییەکان کاتی پێش جەنگ و پاش جەنگ پیشان دەدەن بە شێوازێکی فەلسەفییانە کە هەستی شیوەن گێڕان و چیرۆک گێڕانەوە دروست دەکات.
لەم ڕووەوە هونەرەکەم لەسەر بابەتی جەنگ و ماوەی دوای جەنگ بووە کە تا ڕادەیەک ڕەنگدانەوەی ئەزموونی ژیانی کەسی خۆمە کە لە عێراق لە ماوەی ئەو دوو شەڕە و جینۆسایدی هەڵەبجەدا ژیاوم، کە کاریگەرییەکەی بە کارەکانمەوە دەبیندرێت و بە پلەی یەکەم ڕەنگدانەوەی کورد بوونمە و هەروەها هاوڵاتی بوونیشم لە جیهان. بۆیە ئەم بابەتە وایلێکردم لە جیهان تێبگەم.

قەباره | 90 × 125 سانتیمەتر |
---|
ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “(هەمیشە) تامی جیاوازە هەموو جارێک” . هەڵوەشاندنەوەی وەڵام
پێویستە لە دا بۆ بڵاوکردنەوەی پێداچوونەوەیەک.
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
لە پشتەوە
ئەبستراکت ئێکسپرشیۆنیزم $1,500.00کەرەستەی بەکارهاتوو:ڕەنگی ئەکریلیک و کەرەستەی جیاواز و کۆلاج لەسەر کانڤاس
ساڵی بەرهەمهێنان:٢٠٢٢ -
بێ ناونیشان
ئەبستراکت $500.00ڕێبازی کارەکە: تەجریدی ئەندازەییە
کەرەستەی بەکارهاتوو:ڕەنگی ڕۆنی و ئەکریللک لەسەر کانڤاس هەروەها بەکارهێنانی وەرەقی فالکۆنی سیمی
ساڵ: ٢٠١٣ -
ژنی کورد ژمارە .١٧
ئەبستراکت ئێکسپرشیۆنیزم $300.00کەرەستەی بەکارهاتوو: کەرەستەی تێکەڵ لەسەر بۆرد
ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠١٢ -
دوور لە پۆشاک
ئەبستراکت ئێکسپرشیۆنیزم $1,000.00درێسێکی ڕەمزی ژنانەیە لەناو فەزای جەنگێکی سیاسی و دینیدا
کەرەستەی بەکارهاتوو:هونەری هاوچەرخ، کۆلاج، ئەکریلیک
ساڵ: ٢٠١٤
هەڵسەنگاندنەکان
هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.