پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (شاماران لە باغی سێواندا) دەکاتەوە

لەدرێژەی چالاکییە هونەرییەکانیدا، پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی شێوەکاریی (شاماران لە باغی سێواندا)ی هونەرمەند ناز عەلی عەوڵا دەکاتەوە.

لەبارەی پێشانگەکەوە هونەرمەند ناز عەلی عەوڵا دەڵێت “چۆن دەکرێت کورد هونەر بکات و باسی شاماران نەکات؟، شاماران رەمزی فیکری کراوە و زیندوویی میللەتێکە”.

لەبارەی هەڵبژاردنی شامارانەوە وەک تێمای کارەکانی ناز دەڵێت”شاماران خوداوەندێکی مێینەی ئەفسانەیی کوردییە. بەڵام بۆچی خەریکە ئەو ناوەمان لەبیردەچێتەوە؟ کە تاوەکو سەردەمێکیش لەمەوبەر وێنەی خوداوەندێکی مێیینەی پڕ لە نەخش، رەنگ و ئیستاتیکا بە دیواری گڵینی گوندنشینانی باشوور، باکوور و رۆژئاواوە هەڵواسرابوون”.

پێشانگەکە لە بەرواری 10ی تشرینی یەکەم, کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لە دامەزراوەی ڤیم دەکرێتەوە و ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

Scroll to Top