$800.00

کەرەستەی بەکارهاتوو:ڕەنگی ڕۆنی لەسەر کانڤاس

بەردەستە: 1 دانە

کەرەستەی بەکارهاتوو:ڕەنگی ڕۆنی لەسەر کانڤاس

هونەرمەند

یاسر الخفاجي

یاسر الخفاجي یاسر الخفاجي لە ساڵی 1991 لە شاری بەغدا لەدایکبووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری / کۆلێژی زانست لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە لە نیوان ساڵانی (٢٠١٠ - ٢٠١٤). وێنەکێشان هەر لە منداڵییەوە بەهرەیەک بوو، بەڵام گەشتی هونەریم زیاتر لە ٨ ساڵ لەمەوبەر بە ڕاهێنان و پاڵاوتنی بەهرەکە دەستپێکرد، جوڵەکردن لە نێوان کەرەستەی رەساس و خەڵوز و ڕەنگی پاستێل، وە هەموو ڕێگایەک تەنانەت ڕەنگی ڕۆنیش و ئەکریلیک و هەمەجۆریی لە نێوان قوتابخانەکانی هونەر ، لە قوتابخانەی ڕیالیستییەوە تا دەگاتە هونەری ئەبستراکت، هونەری ئێکسپرێشن، وهونەری پۆپ، و هونەری مۆدێرن، وە هەروەها بەشداریکردنمان هەبووە لە چەندین قوتابخانەی هونەریدا، وە کارەکان دەستخۆشیەکی زۆر بەدەست هێنا و سەرسامی هەبوو بە بە کارهینانی فلچە ورەنگەکان. بەشداریکردن وپێشانگای هونەری: -بەشداریکردن لە پێشانگای لمسة عراقیة لە بلات الشهداء لە ساڵی ٢٠١٦. -بڕوانامەی ڕێزلێنان لە گردبوونەوەی هونەری هاوچەرخی ڕەوافید بۆ بەشداریکردن لە سێزدەهەمین پێشانگا کە بەریوەچوو بە هاوکاری گەلەری بەیان لە شاری سلێمانی ساڵی ٢٠٢٢. - بروانامەی داهێنان لە گردبونەوەی هونەری هاوچەرخ لە پای بەشداریکردن لە چواردەهەمین پێشانگا، کە لە دار الازیاء العراقی لە بەغدا لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو. - بڕوانامەی ڕێزلێنان لە داهێنەرانی گەشەپێدان و هونەر بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای دار الاخاء الترکمانی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەریوەچوو. -بڕوانامەی ڕێزلێنان لە گروپی هونەری فادیە بۆ بەشداریکردنیان لە پێشانگای "زمانی هونەر" کە لە یانەی العلویە بەڕێوەچوو لە ساڵی٢٠٢٣. - بروانامەی داهێنان و بڕوانامەی ڕێزلێنان لە گردبوونەوەی عشتار بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە پای بەشداریکردن لە هەژدەهەمین پێشانگایان لە هۆڵی کولینان کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
یاسر الخفاجي
قەباره 60 × 80 سانتیمەتر
Scroll to Top