یاسر الخفاجي
یاسر الخفاجي
یاسر الخفاجي لە ساڵی 1991 لە شاری بەغدا لەدایکبووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری / کۆلێژی زانست لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە لە نیوان ساڵانی (٢٠١٠ – ٢٠١٤).
وێنەکێشان هەر لە منداڵییەوە بەهرەیەک بوو، بەڵام گەشتی هونەریم زیاتر لە ٨ ساڵ لەمەوبەر بە ڕاهێنان و پاڵاوتنی بەهرەکە دەستپێکرد، جوڵەکردن لە نێوان کەرەستەی رەساس و خەڵوز و ڕەنگی پاستێل، وە هەموو ڕێگایەک تەنانەت ڕەنگی ڕۆنیش و ئەکریلیک و هەمەجۆریی لە نێوان قوتابخانەکانی هونەر ، لە قوتابخانەی ڕیالیستییەوە تا دەگاتە هونەری ئەبستراکت، هونەری ئێکسپرێشن، وهونەری پۆپ، و هونەری مۆدێرن، وە هەروەها بەشداریکردنمان هەبووە لە چەندین قوتابخانەی هونەریدا، وە کارەکان دەستخۆشیەکی زۆر بەدەست هێنا و سەرسامی هەبوو بە بە کارهینانی فلچە ورەنگەکان.
بەشداریکردن وپێشانگای هونەری:
-بەشداریکردن لە پێشانگای لمسة عراقیة لە بلات الشهداء لە ساڵی ٢٠١٦.
-بڕوانامەی ڕێزلێنان لە گردبوونەوەی هونەری هاوچەرخی ڕەوافید بۆ بەشداریکردن لە سێزدەهەمین پێشانگا کە بەریوەچوو بە هاوکاری گەلەری بەیان لە شاری سلێمانی ساڵی ٢٠٢٢.
– بروانامەی داهێنان لە گردبونەوەی هونەری هاوچەرخ لە پای بەشداریکردن لە چواردەهەمین پێشانگا، کە لە دار الازیاء العراقی لە بەغدا لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
– بڕوانامەی ڕێزلێنان لە داهێنەرانی گەشەپێدان و هونەر بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای دار الاخاء الترکمانی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەریوەچوو.
-بڕوانامەی ڕێزلێنان لە گروپی هونەری فادیە بۆ بەشداریکردنیان لە پێشانگای “زمانی هونەر” کە لە یانەی العلویە بەڕێوەچوو لە ساڵی٢٠٢٣.
– بروانامەی داهێنان و بڕوانامەی ڕێزلێنان لە گردبوونەوەی عشتار بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە پای بەشداریکردن لە هەژدەهەمین پێشانگایان لە هۆڵی کولینان کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.