سۆفت ، جاف ,ئینک لەسەر کانڤاس
٢٠١٩
دۆکیومێنتی تاریکیی
$1,500.00
سۆفت ، جاف ,ئینک لەسەر کانڤاس
٢٠١٩
فرۆشرا
هونەرمەند
عوسمان قادر
عوسمان قادر ئەحمەد
سالَى 1962 له شارى سلێمانى له‌دايك بووه.
ده‌رچووى په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى 1980- 1985.
هه ڵگری بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بواری هونەری هێڵكارى 2007 لەسەر( گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی خۆی لەکاتی "ئەنفال" دا . لە سالی ١٩٨٨ ) لە زانکۆی هونەرەکان لە لەندەن - بەریتانیا .
هه‌ر لەهەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای به‌ده‌ستهێناوه (PhD ) لە سەر دۆکیۆمێنتکردنی بیرەوەری ڕزگاربووانی (جینۆسایدی . کورد / ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ )دا لە ڕێی هیڵکارییەوەو ئەو هونەرمەندانەی دژی جەنگ و نەهامەتییەکانی جەنگ کاریانکردوە.
پێشانگای تایبه‌تی و گشتی
ـــ لە ساڵەکانی ١٩٧٧وە بەشداری زۆر پێشانگای کردوە لەگەڵ لاوان و نەقابەی هونەرمەندانی سلێمانی و فێستیڤاڵەکانی . پەیمانگای هونەرەجوانەکان.
ـــ تا ئیستا چەندین پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات.
ـــ بۆ یەکەمین جار دوای ئەنفالی ١٩٨٨، سەرپەشتیاری چەند پێشانگایەکی هاوبەش و تایبەت بووە بۆ ناساندنی ئەنفال و . کیمیابارانی هەڵەبجە لە شارەکانی ئێران بەتایبەتی تاران و قەزووین و سنە و سەقز، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی هونه‌ری تایبه‌ت . به‌یادکردنه‌وه‌ی جه‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌کانی جه‌نگ ١٩٨٩ بۆ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کورد.
ـــ لە میانەی دەوڵەمەندکردنی ئەزموون و بەئاکادیمیکردنی کارە هونەرییەکانیەوە، توانیویەتی کارە هونەرییەکانی بکات بە . هۆکارێکی باش بۆ بەئاگاهێنانی خەڵکانی بیانی کە بێ ئاگابوون لە مەرگەساتی کورد، ئه‌ویش بە گێڕانی کۆڕ‌و سیمینار‌و . به‌شداریكردنی له کۆنفرانسی نێوەندە ئاکادیمییەکانی دەرەوەی وڵات، كه زۆربه‌ی ئه‌م چالاكیانه به ڤیدیۆ دۆکیۆمێنت کراون .
ـــ خوێندنەوەی تابلۆکانی لە مۆزەخانە هەرە بەناوبانگەکانی بەریتانیا کە خەونی . هەموو هونەرمەندێکی بە ئەزموونە، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی تابلۆکانی له‌لایه‌ن پرۆفیسۆرستیڤن فیردین بۆ گه‌له‌ری هه‌ره . به‌ناوبانگی وڵاتی به‌ریتانیا ( ته‌یت بریتن ) له له‌نده‌ن و نمايشكردنى له گه‌ڵ شاکاره‌کانی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی به‌ریتانی ( وولیه‌م . تیرنێر) 2006 .
ـــ له ساڵی ٢٠٠٨ دا له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی ئیمپریالی جه‌نگی به‌ریتانیاوه، که مۆزه‌خانه‌یه‌کی زۆر گرنگی جیهانیه بۆ دۆکیۆمێنتكردنی مه‌رگه‌ساته‌کانی جینۆساید و جەنگ دژ به مرۆڤایه‌تی، وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ( شاهید حاڵی جەنگ) له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و شیاودا ڕێزی لێنراو پێشانگای تایبه‌تی بۆ کراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو، هه‌روه‌ها تابلۆکانی که له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفاله له‌م مۆزه‌یه‌دا هه‌ڵگیراوه و به‌رده‌وام پیشان ده‌درێ له ئاینده‌دا.
ـــ بانگهێشتکردنی بۆ دیراسەکردن لەسەر تابلۆی ئەسڵی هونەرمەندو فەیلەسوفی گەورەی ئیتالی ( لیوناردۆداڤنشی ) ساڵی ٢٠٠٩ / 2010 بەهەماهەنگی مۆزەخانەی بەریتانی و دانشگای لەندەن بۆ هونەرەکان.
ـــ بانگهێشتکرنی بۆ چەند کۆنفرانسێکی نیودەوڵەتی لە وڵاتانی بەریتانیا وئیتالیا و ئەلمانیا و ئوسترالیا و کوردستان کە لەسەر جینۆساید کراوە بۆ باسکردن لە سەر بەجینۆسایدکردنی کورد (ئەنفال) لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٨٨ دا .
هه‌روه‌ها خاوه‌نی مۆنیمێنتی ئه‌نفاله که له سلێـمانی و شاری کفری دانراوه و ئەندازەکەی ٢٢م درێژ‌و ٣ م رەیە و خویندنەوەیەکی زۆر تایبەت و گرنگی لەلایەن کەسوکاری ئەنفال و رۆشنبیران و هونەرمەندان بۆ کراوە و نوسینیکی زۆر لەسەر کارەکە بڵاوبۆتەوە لەلایەن ڕێکخراوی ( زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید ).
-لە ٩/٧/ ٢٠١٧لە زانکۆی برسبۆن لە شاری برسبۆنی ئوسترالیا خەڵاتی باشترین داهێنەری هونەی جەنگ و جینۆسایدی پێ بەخشرا.
ـ ساڵی 2016 بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەمبول كردووه بە كاره هێلکاریەکانی کە گوزارشت لە کۆمەڵکوژی کورد دەکات به‌ناوی (با دوێنێمان بیر نەچێت) . هه‌ر هه‌مان ساڵ لە ئەستەمبول لەلایەن (کارەسی سەنعەت گەلەری)وە بانگهێشتكراوە.
ـــ ساڵی 2017 لە (هەنتەرلاند گەلەری) لە ڤیه‌نای پایتەختی نەمسا بانگهێشتكراوە بۆ پرۆژەیەکی هونەریی بەناوی (هێلکاریەکانی من یادەوەری زیندوون ) بۆ ماوەی مانگێک .
2019/12/18، پێشانگای بە ناوی (پڕۆژەی هێڵکاریی : دۆکیومێنتی تاریکیی) لە (گەلەری ئێستا) لە کارگەی کلتور (کارگەی جگەرەی کۆن) بۆ
ماوەی ٦ مانگ کردەوە.
2021پڕۆژەی هونەریی “پەڕینەوە” لە گەلەری جیهان لە شاری هەولێر لە ٨|٤|2021 بۆ ماوەی ٢مانگ لە نمایش بەردەوام بوو لەزانلکۆی جیهان ..
٢٠٢٠بەشدار بوون لە پێسانگای جیهانی (ماسک ) ژە تایبەت بوو نەهامەتیەکانی جەنگو پەناندە و ئاوەرەیی. لە مۆزەخانەی بەناوبانگی ووڵاتی نەمسا لە ١٣/٩/٢٠٢٠ وە تا ٢٣/٩ /٢٠٢١ بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو .
قەباره | 90 × 130 سانتیمەتر |
---|
ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “دۆکیومێنتی تاریکیی” . هەڵوەشاندنەوەی وەڵام
پێویستە لە دا بۆ بڵاوکردنەوەی پێداچوونەوەیەک.
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
پۆرترەیت $300.00
کە رەستە ی بە کارهاتوو: قە ڵە می خە ڵوز و پۆدرە ی خە ڵوز لە سە ر فابریانۆ, چۆارچێوەی سپی و شووشە
ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠١٩ -
ئەبستراکت ئێکسپرشیۆنیزم $70.00
ڕێبازی هونەری : هایپەرڕیالستیک ، سوریالیزم
کەرەستەی بەکارهاتوو: قەڵەم ڕەساس لەسەر کاغەسی سپی
ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠٢١ -
پێنووسی ڕەش $70.00
ڕێبازی هونەری : هایپەرڕیالستیک
کەرەستەی بەکارهاتوو: قەڵەم ڕەساس لەسەر کاغەسی سپی
ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠٢٠ -
کچە قژ ئاڵتونیەکە
پاستێل $100.00کەرەستەی بەکارهاتوو:پاستیلی وشک لەسەر کانسن
ساڵی بەرهەمهێنان:٢٠١٢
هەڵسەنگاندنەکان
هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.