بێ ناونیشان

$300.00

کەرەستەی بەکارهاتوو: ئەکریلیک و ڕۆنی سلیکۆن لەسەر کانڤاس
ڕێبازی هونەری: ئەبستراکت
ساڵی دروستکردن:٢٠٢١

فرۆشرا

کەرەستەی بەکارهاتوو: ئەکریلیک و ڕۆنی سلیکۆن لەسەر کانڤاس
ڕێبازی هونەری: ئەبستراکت
ساڵی دروستکردن:٢٠٢١
کۆنسێپت: فلوید ئارت

هونەرمەند

نەورۆزعەزیز مەولود

نەورۆز عەزیز مەولود , ساڵی ۱۹۷۸ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی شێخ محی الدین لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و مامناوەندی و ئامادەیی لە هەمان شار تەواو کردووە. کۆتایی ساڵی نەوەدەکان کۆچی کردووە بۆ شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) و هەر لەوێش بەردەوام بووە لە خوێندن. ساڵی ۲٠٠٠ بۆ ۲٠٠۲ دبلۆمی نیشتمانی تەواو کردووە بە پلەی نایاب لە هونەردا لە پەیمانگای شاری کۆڤنتری و بەم هۆیەوە ساڵی ۲٠٠۳ چووەتە زانکۆی لەندەن مێترۆپۆلیتان لە شاری لەندەن و بەکالۆریۆسی لە بواری هونەری ئینتەردیسیپلین دا تەواو کردووە و ساڵی ۲٠٠٦ بە پلەی زۆرباشە تەخەروجی کردووە. لە دوای تەواوکردنی بەکالۆریۆس بەردەوام دەبێت لە کاری هونەری بەڵام بەهۆی هەندێک کاری شەخسی بۆ ماوەیەک لە هونەر دوور دەکەوێتەوە و دەست دەکات بە کاری بازرگانی. ساڵی ۲٠۱٥ دەچێت بۆ زانکۆی (ئانگلیا ڕەسکن) بۆ خوێندی ماستەر لە بواری بازرگانی و کارگێڕی و بە پلەی زۆر باشە لە ساڵی ۲٠۱٦ تەخەروج دەکات. ساڵی ۲٠۲٠ لە ستۆدیۆکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەست دەکاتەوە بەکاری هونەری. ئێستا لە کوردستان دەژی.
نەورۆزعەزیز مەولود
قەباره 70 × 100 cm

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.

ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “بێ ناونیشان” .
Scroll to Top