کۆنسێپت: ژن بوون بەتاێبەت ژن بوون و کورد بوون ئێھامی زۆربەی تابلۆکانی منن، ھەندێ جار روخسارەکان دەربڕی خەمێکی قووڵن، ھەندێ جاربیرێکی قووڵ دایگرتوون، لە رووی شێوازی کار کردنەوە لە شێوازی دەربڕنخوازی (ئێکسپرێشنیزمەوە) نێزیکن. لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە زۆرلە کەسایەتیم نزیکە ھەڵمبژاردووە. شێوازێکە ھەتا ئازادتر لەگەل رەگەزە ھونەریەکان کایە بکرێت بەرھەمێکی رەسەنتر دەخوڵقێت. لە روویتەکنیکیشەوە ھەروایە، لە ماتڕیاڵی جیاواز کەڵک وەردەگرم و خۆم ناخەمە ھیچ چوارچێوەیەکی دیارییکراو. لەم تابلۆیەدا بۆ جلکی ژنەکەکوتاڵی پەشمینەم بەکار ھێناوە کە لە کۆنەوە ژنانی کورد لەبەریان کردووە، ھەر کات بیر لە دایە گەورەم و سەردەمی منداڵیم دەکەمەوە ئەو جۆرە کوتاڵە دێتەوە بەرچاوم و بیرەوەریەکانم دەنەخشێنێت. ئەوەی ئەم تابلۆیەی لای من زۆر تایبەت و خۆشەویست کردووە ئەویەکراسی دایکم لەبەر فیگەرەکە کردووە.
رێباز: ئیکسپرێشنیزم
ماتریال: رەنگی ئەکریلیک و کوتاڵ لەسەر کانڤاس
ساڵی درووست کردن: ٢٠٢١
View cart “سروشتی سە رچنار” has been added to your cart.
View cart “پاییزی سلێمانی” has been added to your cart.
بێ ناونیشان
$500.00
رێباز: ئیکسپرێشنیزم
ماتریال: رەنگی ئەکریلیک و کوتاڵ لەسەر کانڤاس
ساڵی درووست کردن: ٢٠٢١
بەردەستە: 1 دانە
هونەرمەند
هێرۆ مستەفا شێخە
هێرۆ مستەفا شێخە ( ھێرۆ شێخە) ساڵی ١٩٩١ لە شاری شنۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی لە شنۆ تەواو کرد و ھاتووە بۆ باشوری کوردستان و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان دەستی بە خوێندن لە بەشی شێوەکاریی کرد،ساڵی ٢٠١٣ بروانامەی بەکالریۆسی وەرگرتووە. ھەر ئەو ساڵە یەکەم پێشانگای تایبەتی کردوەتەوە ساڵی ٢٠١٤ دووەم پێشانگای تایبەتی کردەوە، لەو ماوەیەدا بەشداریی چەند پێشانگای ھاوباشیشی کردووە. ئێستاش خوێنکاری ماستەرە لە وێنەکێشان.

قەباره | 80 × 100 سانتیمەتر |
---|
ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “بێ ناونیشان” . هەڵوەشاندنەوەی وەڵام
پێویستە لە دا بۆ بڵاوکردنەوەی پێداچوونەوەیەک.
بەرهەمی پەیوەندیدار
-
بێ ناونیشان
ئەبستراکت $200.00کەرەستەی بەکارهاتوو:ئەکرلیک و قەڵەم لەسەر کانڤاس
ڕێبازی کارەکە: ئەبستراکت
ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠٢٠ -
بێ ناونیشان
ئەبستراکت $1,500.00کەرەستەی بەکارهاتوو:ڕەنگی ئەکریلیک لەسەر کانڤاس
ساڵی بەرهەم هێنان: ٢٠٠٦
هەڵسەنگاندنەکان
هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.