بێ ناونیشان

$700.00

رێباز: ئیکسپرێشنیزم
ماتریاڵ: رەنگی ئەکریلیک، کوتاڵ و خەلوس لەسەر کانڤاس
ساڵی درووست کردن: ٢٠٢١

فرۆشرا

کۆنسێپت: ژن بوون بەتاێبەت ژن بوون و کورد بوون ئێھامی زۆربەی تابلۆکانی منن، ھەندێ جار روخسارەکان دەربڕی خەمێکی قووڵن، ھەندێ جاربیرێکی قووڵ دایگرتوون، لە رووی شێوازی کار کردنەوە لە شێوازی دەربڕنخوازی (ئێکسپرێشنیزمەوە) نێزیکن. لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە زۆرلە کەسایەتیم نزیکە ھەڵمبژاردووە. شێوازێکە ھەتا ئازادتر لەگەل رەگەزە ھونەریەکان کایە بکرێت بەرھەمێکی رەسەنتر دەخوڵقێت. لە روویتەکنیکیشەوە ھەروایە، لە ماتڕیاڵی جیاواز کەڵک وەردەگرم و خۆم ناخەمە ھیچ چوارچێوەیەکی دیارییکراو. لەم تابلۆیەدا بۆ جلکی ژنەکەکوتاڵی ھەوریم بەکار ھێناوە کە بووەتە سیمبولێکی بۆ ژنانی کورد، ئەوەی ئەم تابلۆیەی لای  من زۆر تایبەت و خۆشەویست کردووە ئەویەکراسی دایکم لەبەر فیگەرەکە کردووە.
رێباز: ئیکسپرێشنیزم
ماتریاڵ: رەنگی ئەکریلیک، کوتاڵ و خەلوس لەسەر کانڤاس
ساڵی درووست کردن: ٢٠٢١

هونەرمەند

هێرۆ مستەفا شێخە

هێرۆ مستەفا شێخە ( ھێرۆ شێخە) ساڵی ١٩٩١ لە شاری شنۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی لە شنۆ تەواو کرد و ھاتووە بۆ باشوری کوردستان و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان دەستی بە خوێندن لە بەشی شێوەکاریی کرد،ساڵی ٢٠١٣ بروانامەی بەکالریۆسی وەرگرتووە. ھەر ئەو ساڵە یەکەم پێشانگای تایبەتی  کردوەتەوە ساڵی ٢٠١٤ دووەم پێشانگای تایبەتی کردەوە، لەو ماوەیەدا بەشداریی چەند پێشانگای ھاوباشیشی کردووە. ئێستاش خوێنکاری ماستەرە لە وێنەکێشان.  
هێرۆ مستەفا شێخە
قەباره 80 × 100 cm

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.

ببە بە یەکەم کەس بۆ هەڵسەنگاندی “بێ ناونیشان” .
Scroll to Top