هەرێم جەمال

هەرێم جەمال

هەرێم لە هەڵەبجە لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٨٦. لە ئێستادا لە کۆڵۆمبیای بەریتانیا دەژی لە وڵاتی کەنەدا. ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی لە کوردستان. پرۆگرامی ڕاهێنانی مامۆستایی تەواو کردووە لە زانکۆی بێرمینگهام لە هەولێر، کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، مامۆستا بووە لە پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەیی لە کوردستان. هەرێم ئەندامێکی دیاری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە. بەشداری بە کارەکانی کردووە لە زیاتر لە ٣٠ پێشانگادا، لەگەڵیشدا ٦ پێشانگای تایبەتی ئەنجام داوە.
هەرچەندە هەرێم جوانی کەلتووری کوردی دەنەخشێنێت و هەوڵدەدات ڕووپۆشە ئاسوودەکەی ژیان نیشانبدات، بەڵام زۆرینەی تابلۆکانی ڕوواڵەت دەکەن لە قوربانیەکانی ئەو ناوچانەی کە جەنگ تێیاندا بەرپابووە، بە تایبەت مناڵەکان. ئەو منداڵانەی لە کارەساتی ناهەموار ڕایانکردووە و لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بێ بەش بوون، کە ئەمە مافی هەموو تاکێکە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لە تابلۆکان ڕواڵەت لە یادگاری منداڵی هونەرمەند دەکەن. لە ئێستادا بە پێویستی دەزانێت کە ئەوە نیشان بدات کە پێیدا تێپەڕیوە. ئەو دەیەوێت هەموو بیرکردنەوەکان لە ناو ببات و هەوڵبدات کە ڕاستەوخۆ ئەوە بە خەڵک ڕابگەێنێت کە ئاوارەبوون بەهۆی جەنگەوە چ هەستێکە.

هیچ کارێکی هونەری نەدۆزرایەوە.

Scroll to Top