لانە سیروان نوری
لانە سیروان نوری خەڵکی شاری سلێمانییە. دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، وەکو هونەرمەندی ئابستراکت. ٢٠٠٣-٢٠٠٤ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریەسە لە زانکۆی سلێمانی. ٢٠٠٨-٢٠٠٩بەشداری زیاتر لە ٥٠ پێشانگای هاوبەشی کردووە لەگەڵ هونەرمەندانی دیکە لە ناوخۆی کوردستان وعێراق و وڵاتانی دەرەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەشداری چەندەها پرۆژەی هونەری کردووە لە چەند شارێکی جیاواز، هەروەها پێشانگای تایبەت لە ساڵی ٢٠١٥. لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە سلێمانی کار دەکات و هونەرمەندێکی چالاکە لە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە درێژایی ١٥ ساڵە.