زوهیر حسیب
زوهیر حسیب لە دایکبووی حەسەکەیە لە سوریا. زیاتر لە ١٥ پێشانگای هونەری تایبەتی کردۆتەوە و بەشداری لە ١٥ پێشانگای گشتیش کردەوە لە ساڵی ١٩٨٠ هەتا ئێستە. ئەندامە لە دەستەی هونەرمەندانی شێوەکاری سوریا. خاوەن بڕوانامە دیبلۆمە لە بواری هونەردا. کارە هونەرییەکانی زوهەیر حەسیب نمایشدەکراون لە وەزارەتی کلتور و وەزارەتی بەرگری و مۆزەخانەی گشتی و ماڵی ئۆپێرا و هەروەها لە زیاتر لە ١٠ وڵات لە ئاسیا و ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست