ئاکام ئەکرەم
ئاکام ئەکرەم ساڵی ١٩٩٨ لە شاری ھەڵەبجەی شەھید لەدایک بووە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دەژی، دەستپێکی کاری ھونەری ساڵی ٢٠١٤ بووە ، خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆم لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەڵەبجەی شەھید، بەشداری ١٥ پێشانگای ھاوبەشی کردووە، شایەنی باسە ناوبراو خاوەنی زیاتر لە ١٨ بڕوانامەی ڕێزلێنانە لە ھەمبەر ئەو کارە ھونەری و دیواربەندانەی لە ناوەندە حکومی و ئەھلییەکان ئەنجامی داون و لە ئێستاشدا ئەندامی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانە، ھونەرمەند لە ئێستادا لەسەر شێوازی ڕیالیزم کار دەکات