ڕاژان نه‌سره‌دین
![ڕاژان نه‌سره‌دین](https://artfrosh.krd/wp-content/uploads/2021/12/profile-pic.jpg)
ڕاژان نه‌سره‌دین جه‌لال
له‌ساڵى 1994 له سلێمانى له‌دایكبووە،دانیشتوى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدە،خاوه‌نى بڕوانامه‌ى بهكالۆریۆسە له به‌شى كلینیكڵ سایكۆلۆجى له زانكۆى كۆیه.
خوێندنى به‌شی سایكۆلۆجى هۆكارێكى گرنگ بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه و باوه‌ڕه نوێیه‌كانی سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ناخه جیاوازه‌كانى، به‌مه‌ش هه‌ڵیدا وە(هونه‌ر و سایكۆلۆجیا) تێكه‌ڵ بكات و له 24/3/2019 پێشه‌نگاى (گه‌نجینه شاراوه‌كان)ی كرده‌وه، له‌م پێشه‌نگایه‌دا چه‌مكه‌كانى (مرۆڤ – ڕۆح- ژینگه-مناڵى ده‌رون- خوئاگا و ناخودئاگا)یتێكهڵ به ڕه‌نگ كردووه، ئامانجی له‌م پێشه‌نگایه دۆزینه‌وه‌ى ناخه ڕاستهقینهكهى هه‌ر مرۆڤێكه كه به‌دواى كێشه دهرونیهكانیدا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌دات، چونكه دۆزینه‌وه و هه‌ستكردن به هه‌ر لارییه‌ك له‌ژیانتدا یه‌كه‌م هه‌نگاوى چاره‌سه‌ره.