هەژار حەمە ئەمین
![هەژار حەمە ئەمین](https://artfrosh.krd/wp-content/uploads/2021/11/91989101_10222317546591281_6794707492849844224_n.jpg)
هەژار حەمە ئەمین
بایۆگرافی
زێدی گەرمیانە و دانیشتوی سلێمانییە و ٢٩ بەهار ژیانی بینیوە و وەک هەر گەرمیانییەکی پاش ئەنفال ژیاوە. پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە ساڵی ٢٠١٥ تەواو کردووە.لە ئێستادا لە سێبەری دایک و باوکیدا سەرقاڵی ژیانە . ئەگەر سەختی واز بهێنێت، هونەر پارچەیەکە لەو ڕۆحەی وێڵە بە دوایداو تاکە شتی ئەم زەمەنەیە کە هۆکارە بۆ بەردەوامی و دڵ و دەرون ئاسودەیە.
ئەزموون:
تا ئێستا بەشداری ٢١ پێشانگای هاوبەش کردووە لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
٢ پێشانگای تایبەتی هەبووە.
٢ تابلۆی لە مۆزەی ئاغالەیە لە شاری کۆیە.
تابلۆیەکی لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەیە .
لە ساڵی ٢٠١٨ تابلۆیەکی لە ئەڵمانیا بۆتە لۆگۆی پەنابەران لە شاری بێرگهایم .
لە ساڵی ٢٠١٣ بە خۆ بەخشی ڤیستیڤاڵێکی ڕێک خستووە بۆ یادی ئەنفال لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی سلێمانی .
لە ساڵی ٢٠١٤ بەهامان شێوە بۆ یادی سلێمانی بە خۆ بەخشی