هەردی صباح رحیم
![هەردی صباح رحیم](https://artfrosh.krd/wp-content/uploads/2021/11/5..-1.jpg)
هەردی صباح رحیم لە ساڵی ١٩٩٥ لە کەلار لەدایکبووە. لە ئێستادا لە سلێمانی دەژی. لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و دواتر دەستیکردووە بە خوێندنی زانکۆ. لە ئێستادا خوێندکاری قۆناغی چوار و کۆتا بەشی شێوەکاریە لە زانکۆی سلێمانی. ماوەی ١٠ ساڵە بە بەردەوامی بە شێوازی هونەری هاوچەرخ و مۆدێلینگ کاری هونەری دەکات بە چەندین مەتریاڵی جۆراوجۆر.
بیرۆکەی کارەکانی لە ڕوداوو و دیاردەکانی ناو کۆمەڵگا و خوەندنەوەی بەردەوام و بە دواداچونی زانیاریەکان سەرچاوەی گرتووە، هەروەها کارکردنی لە ناو ئەکادیمیا و ئەزمونەکانی پێیدا تێپەریوە کاریگەری لەسەر کارەکانی هەبووە