ئاودێر عوسمان

ئاودێر عوسمان

له‌ ساڵی ١٩٨٣ له‌دایك بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ سلێمانی دەژی, له‌ ساڵی ٢٠٠٦ به‌شى شێوه‌كارى (به‌ پله‌ى زۆرباشه‌)كۆلێژى هونه‌ر/زانكۆى سلێمانى ته‌واوكردووه‌. له‌ساڵی ٢٠١٦ ماسته‌ری له‌ بواری هونه‌ری جه‌نگ و جینۆساید (به‌ پله‌ى نایاب)كۆلیجی هونه‌ری زانكۆى تاران به‌ده‌ست هێناوه‌. پاشان ماسته‌ری له‌ ته‌كنیكه‌كانی گرافیك به‌شێوه‌ی پراكتیك له‌هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ست هێناوه‌.

ماوه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌ بواری هونه‌رى جه‌نگ و جینۆساید كارده‌كات و چه‌ندین پرۆژه‌ی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه‌ یاده‌وه‌ری جه‌نگ و جینۆساید بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ژیانیان. ساڵی ٢٠١٢ به‌شدارى له‌ ئۆڵۆمپیاتى ئارت وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان له‌ نۆتنگهام/بریتانیا به‌ هونه‌ری كاره‌سات به‌شداری كردووه‌. ساڵی ٢٠١٣ پرۆژه‌ى هونه‌رى ژینگه‌ و كاره‌سات له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى گۆته‌ به‌ شێوه‌ی چاپی سكرین له‌ ئه‌ڵمانیا به‌شداری كردوه‌.ساڵی ٢٠١٨ به‌شداری و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ فێستیڤاڵی فه‌جر به‌ پرۆژه‌ی ناسنامه‌ی جینۆساید/ تاران. تا ئێستا به‌شدارى زیاتر له‌ ٨٧ پێشانگاى كردووه‌. له‌ كوردستان,عێراق, نه‌مسا,ئێران,لوبنان,یابان, به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا كاره‌كانی نمایش كراون.

پیشاندانی 1–8 لە 23 ئەنجام

Scroll to Top