پڕۆژەی ئارتفرۆش، هەستا بە دانانی کارێکی هونەری هۆشیاری ژینگەیی، لە قەزای دوکان
لە چوارچێوەی پڕۆژەی هۆشیاری ژینگەییدا، دامەزراوەی ڤیم و پڕۆژەی ئارتفرۆش، بە هاوکاری قایمقامی دوکان، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوکان و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، هەستان بە دانانی کارێکی هونەری هۆشیاری ژینگەیی، لە فولکەی سەرەکی قەزای دوکان، بە سوود وەرگرتن لە پاشماوەی دەبە پلاستیکییەکانی بەنداوی دوکان و قەشقۆڵی.