ڕێبازی هونەری: ڕیاڵیزم، جادوو
کەرەستەی بەکارهاتوو: ڕەنگی ڕۆنی لەسەر کانڤاس
٢٠١٩
ناوی کارە هونەریەکە : سرکەیی
کۆنسێپت : ماوەی کار کردن و هاوتابوونی مۆدێل لەگەڵ کۆنسێپتی کار کر دندا لە چەندان ئەزمون و کاری جیاوازدا خۆیان دەبیننەوە ، لەم کارەدا شێوەی گشتی تابلۆکە نیشاندەری ئافرەتێکە لە ناوەندی کارەکەدا ، چاوەکانی شاردۆتەوە لە ڕێگای دەستیەوە و لە بەشی خوارەوەدا چەند فۆڕمێکی ئەندازەیی و نەخش بونیان هەیە ، ڕۆڵی ئافرەت لە کارەکەدا نا ڕاستەوخۆیە و دەیەوێت لە ڕێگەی نیشان نەدانی چاوی و بارێکی دەرونی شێواو بە ڕوخساریەوە پەیامی ئاڵۆزی و هەستێکی نەخوازراو نیشان بدات ، لە بەشی خوارەوەدا چەند بەشێکی سەرەکی نەخشی سرکەیی بونیان هەیە ، ئەرکی نەخشەکە لە تەنها قوماشێکی جل و بەرگ الیداوە و وەکوو کلتورێکی توند بەرامبەر ئافرەت ئەر کی وەرگرتووە و لە چەند شێوە و قەبارەی جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە
هەڵسەنگاندنەکان
هیچ هەڵسەنگاندنێک بەردەست نییە.