پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆچی جەنگ؟)ی هونەرمەند بەیان جاف دەکاتەوە

لەنوێترین چالاکییدا پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەیەک بۆ هونەرمەند بەیان جاف بەناونیشانی (جەنگ بۆچی؟) لە سلێمانی دەکاتەوە.
بەیان جاف لەبارەی پێشانگەکەوە دەڵێت: بەگشتی پێشانگەکە خستنەڕووی وێرانکارییەکانی جەنگ و ئەو ئازارەیە کە جەنگ دوای خۆی جێیدەهێڵێت. بینینی خودی مرۆڤ وەک مۆزەخانەیەک کە ئەو بیرەوەرییە بەئازارانەی لەخۆیدا هەڵگرتووە و هەر یەکێک لە کارەکان چیرۆکێکی جیاواز پیشاندەدات.
تەکنیکی کارەکان جیاوازن و پێکهاتوون لە لکاندنی تێپ، کۆلاج، ئینستڵەیشن و ڤیدیۆ ئارت.

پێشانگاکە لەبەرواری 9ی شوباتی 2022 دەستپێدەکات و تاوەکو 28ی شوبات بەردەوام دەبێت.

Scroll to Top